به بیانووی جیاوازی ڕه‌گه‌زی و چه‌وساندنه‌وه‌ی جوتیاره سپی پیستهكان له ئه‌فریقای باشوور و بێ به‌شكردنیان له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان، دۆناڵد تره‌مپ وه‌كو هه‌ڵوێست گرتنێك بڕیاریدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌فریقای باشوور له ئه‌مه‌ریكا دابخات .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16-3-2025 ئاژانسی (ئه‌سۆشیه‌تید پرێس) بڵاویكردووه‌ته‌وه ، له تازه‌ترین بڕیاریدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه ، سپی پێسته‌كان له ئه‌فریقای باشوور دژایه‌تی زۆر ده‌كرێن و به پێوه‌ره‌كانی جیاوازی ڕه‌گه‌زی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ،هه‌ر بۆیه وه‌كو پیشاندانی نیگه‌رانی بۆ ئه‌و دیارده‌یه به بڕیاری تره‌مپ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌فریقای باشوور له ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا داخرا .
له لایه‌كی تر ماركۆ ڕۆبیۆ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی (ئێكس ) بڵاویكردووه‌ته‌وه ، چیتر وڵاته‌كه‌ی پیشوازی ناكات له بالیۆز (ئیبراهیم ره‌سوڵ) بالیۆزی ئه‌فریقای باشوور و باڵه‌خانه‌كه‌ی داده‌خرێت ، ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارێكی ڕهگهزپهرستهو ڕقی له ئه‌مه‌ریكا و خودی دۆناڵد تره‌مپه .
پێش ئه‌و بڕیاره‌ش دۆناڵد تره‌مپ بڕیار دابوو كه هاوكارییه داراییه‌كان بۆ ئه‌فریقای باشوور ڕابگیرێت ، به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ناوخۆیی كه له‌و وڵاته‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت ، به‌تایبه‌تی دژایه‌تی كردنی سپی پێسته‌كان و داگیركردنی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی جوتیاره سپی پێسته‌كان كه گرووپێكی كه‌مینه‌ی وڵاته‌كه پێك دێنن .
له‌لایه‌كی تر حكوومه‌تی ئه‌فریقای باشوور له وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپدا رایگه‌یاندووه ، تره‌مپ زانیاری هه‌ڵه‌ی پێگه‌یشتووه شته‌كان به‌و شێوه‌یه نییه كه ئه‌و بیری لێ ده‌كاته‌وه، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه كه بیسه‌لمێنێ كه دژایه‌تی سپی پێسته‌كان ده‌كرێت له ئه‌فریقای باشوور .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.