له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه‌ی وڵاتانی نێوه‌ندگیر ده‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر ئیسرائیل كه پێویسته بێته‌وه ناو گه‌ڕێكی تری دانوستان بۆ مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی قۆناغی دووه‌م له‌گه‌ڵ حه‌ماس، نووسینگه‌ی بنیامین نه‌تانیاهو رایگه‌یاند ، كه ئاماده‌ن دانوستانی نا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حه‌ماس بكه‌ن بۆ ئاگربه‌ستی قۆناغی دووه‌م و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌مییان .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16-3-2025 نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تیمێكی تایبه‌تی دانوستاندنکاری ڕاسپاردووە بەردەوام بن لە دانوستاندنە نا ڕاستەوخۆکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس سەبارەت به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی قۆناغی دووه‌م كه به بڕوای چاودێران قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیار ده‌بێت بۆ كۆتایی هاتن به جه‌نگ و ئاڵوگۆڕكردنی ته‌واوی دیل و بارمته‌كان له نێوان یه‌كتر .
نووسینگه‌ی بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل تیمی دانوستانكاری ڕاسپاردووه كه هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و بارمته ئیسرائیلیانه‌ی كه تا ئیستا له ده‌ستی حه‌ماسدا ماون .
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت گه‌ڕی دانوستانه‌كانی قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه بچێت به ئاماده‌بوونی وڵاتانی نێوه‌نگیری میسڕو قه‌ته‌ر و ئوردن و به چاودێری چڕی ئه‌مه‌ریكا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.