ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پارێزگاری هه‌ولیر و به‌رپرسانی ئیداری شاره‌كه له‌به‌رده‌م قه‌ڵاتی هه‌ولێر له‌ناو باغی شار، 37مین ساڵه‌ی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیان به‌رز ڕاگرت ، كه 37 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ساڵی 1988 شاره‌كه به دڕندانه‌ترین شێوه له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشووی به‌عس ڕووبه‌رووی كیمیارانكردن بووه وه و له ئاكامدا پێنج هه‌زار هاوڵاتی شاره‌كه بوونه قوربانی و شه‌هیدبوون .
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.3.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جێگرانی پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و بەرێوەبەرانى گشتیی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکانى شارى هەولێر و جەماوەری شاره‌كه، بۆ بەرز ڕاگرتن و ڕێزگرتن لە شەهیدان و قوربانییانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و نیشاندانی هاوخەمی بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه كه زامێكی سارێژنه‌بووه به جه‌سته‌ی میلله‌تی كورده‌وه پێنج دەقیقە بەبێ دەنگی وەستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.