Erbil 13°C یەکشەممە 16 ئازار 07:35

بڕیاره‌ به‌یانی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆببنەوە

کوردستان TV
100%

 بڕیارە به‌یانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە. 

پێشه‌وا هه‌ورامی ووته‌بێژی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،  بریاره‌ به‌یانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڤل تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان بۆ تاوتوێی كردنی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەروەها خۆ ئامادەکردنە بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان كۆببنه‌وه‌. 

ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ بریار وایه‌ به‌یانی هه‌ردوولایه‌ن له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

 

لەدوای هەڵبژاردن، شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی چەندین کۆبوونەوەیان ئه‌نجامداوه‌ و لە زۆر بابەت گەیشتوونەتە رێککەوتن.

 

چاوەڕوان دەکرێت بە کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ خێراتر ببن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.