Erbil 21°C یەکشەممە 16 ئازار 21:13

گوته‌بێژی كرێملن : پووتین پشتگیری شایستەی لە پێشنیارەکەی ئەمەریکا کردووە بۆ ئاگربەست له‌گه‌ڵ ئۆكراینا

کوردستان TV
100%

دمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کرێملن به‌ فه‌رمی رایگه‌یاند ، هۆکاری زۆر هەن بۆ ئەوەی بە وریاییەوە گەشبین بیت سەبارەت بە ڕێککەوتنی پێشنیارکراوی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا، ئەمەش دوابەدوای گفتوگۆکانی نێوان نوێنەری ئەمەریکا و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین دێت لە مۆسکۆ .

دمیتری پێسکۆڤ بۆ میدیاكانی رووسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، پووتین پشتگیری شایستەی لە پێشنیارەکەی ئەمەریکا کردووە بۆ ئاگربەست و وەستاندنی جەنگ له‌گه‌ڵ ئۆكراینا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، بەڵام نه‌شیشارده‌وه‌ کە هەندێک پرسیار هەن دەبێت وەڵام بدرێنەوە به‌ڕوونی له‌ قۆناغی داهاتوودا، بۆ ئاگربه‌ستی ته‌واوه‌تی و كۆتایی هاتن به‌ جه‌نگ .

دمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی كۆشكی کرێملن راشیگه‌یاند ، له‌یه‌كترگه‌یشتنی شایسته‌ له‌نێوان پووتین و تره‌مپ دروست بووه‌ له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانه‌وه‌ و پووتین په‌یامی ڕوونی خۆی بۆ تره‌مپ ناردووه‌ تا له‌ نزیكه‌وه‌ دیداری تایبه‌ت به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئاگربه‌ست ئه‌نجام بده‌ن و پاكێجه‌كانی نێوانیان بخه‌نه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ .

له‌ لایه‌كی تر ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕۆژی پێنجشەممە لە وتارێکیدا رایگه‌یاند،  لێدوانەکانی پووتین " زۆر فێڵبازانە " یه‌ و پێی وایە پشتگیرییە شایستەکەی پوتن بۆ پلانەکەی ئەمەریکا هەوڵێکە بۆ دانانی بنەمایەک بۆ ده‌ستخستنی زیاتری ده‌ستكه‌وته‌كان له‌ جه‌نگدا .  

زێلێنسکی راشیگه‌یاندووه‌ ، ئێمە مەرجێک دانانێین کە پڕۆسەکە ئاڵۆز بکات بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ستی یه‌كجاره‌كی و كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگ ، به‌ڵام ڕووسیا یاری به‌ كات ده‌كات و ئەوە دەکات .

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.