دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14-3-2025 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ، كوژرانی والی داعشی له عێراق و سووریا ڕاگه‌یاند بێ ئاماژه‌دان به هه‌وڵ و زانیارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق ، دوای ئه‌وه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
دوای چەندین ساڵ بەدواداچوون و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و دواتر لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵی عێراقی، جێگری خەلیفەی داعش و بەرپرسی داعش لە عێراق و سووریا بە ناوی عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رفیعی ناسراو بە ئەبوو خەدیجە لە چالاکییەکدا کوژرا .
ئەم کردارەش دەرخەری ڕژدی ئێمەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا .
بەڵام بەداخەوە لە ڕاگەیەندراوی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ‌دا هیچ ئاماژەیەک بە ڕۆڵی سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نەدراوە. ئەم نادیدەگرتنەش ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگانی هەرێم و فیدراڵ .
دامودەزگاکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی کاریگەریان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لەم ناوچەیەدا هەبووە .
هەرواش بە کارامه‌یی لەم ئەرکەی بەردەوام دەبێت و باشترە حکوومەتی فیدراڵیش زەمینەیەکی لەبارتری هاوکاری و هاوئاهەنگی برەخسێنێت لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی له سەرانسەری عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.