ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14-3-2025 به سه‌ردانێكی پێشتر ڕانه‌گه‌یه‌نراو ئه‌سعه‌د شیبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراقی له‌ناویشیاندا فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبووه‌وه .
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا و بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دوان و جه‌ختییان له كاری پێكه‌وه‌یی له‌بواری راگرتنی ئاسایشی سنووره‌كان و ده‌روازه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش كرده‌وه .
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند ، ئێمه ئامانجی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌گه‌ڵ برایانمان له گه‌لی سووریا نیگه‌رانین له تێكچوونی دۆخی ئاسایشی ناوخۆیی سووریا و جه‌خت له پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه به تایبه‌تی كورد و دروزه‌كان و پێكهاته‌كانی تر .
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا فوئاد حوسێن رایگه‌یاند ، واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زلووم عه‌بدی به نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا كارێكی زۆر گرنگ و پێویست بوو بۆ سه‌قامگیری دۆخی ئێستای سووریا .
لای خۆیه‌وه ئه‌سعه‌د شیبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند ، هاتووین بۆ لای برایانمان له گه‌لی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌بواری ئه‌منی و پاراستنی ده‌روازه‌ی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق پته‌وتر بكه‌ین، چونكه هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌ردوو وڵات .
ئه‌سعه‌د شیبانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نابێت ڕێگه بده‌ین ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بكرێته سه‌ر دۆخی ناوخۆیی هه‌ردوولامان ، گرنگه به متمانه و كاری هاوبه‌ش و له‌یه‌كتر گه‌یشتن پردی متمانه‌ی نێونمان به‌هێزتر بكه‌ین و به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كاندا زاڵ بین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.