ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 14.3.2025 بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل و چیا هەرکی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، فێستڤاڵێکی تایبەت بە 122 ساڵهی یادی لە دایکبوونی رێبەری نەتەوەیی کورد (بارزانی نەمر) لە لایەن لێژنەی ناوچەی ئاسۆ بە هاوبەشی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین و دەزگای روئیا لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سڵاحەدین بەرێوەچوو .
لەو فیستیڤاڵەدا وێرای نمایشکردنی پیشەنگایەکی تایبەت بە دیکۆمێنت وتەو وێنەکانی بارزانی نەمر ، هاوکات بە بۆنەی 122 ساڵەی یادی لەدایکبوونی بارزانی نهمر ، چەندین بەرنامەو برگەش پیشکەش کران کە گوزارشتیان لە گەوەرەیی خەباتی نەتەوەیی و کەسایەتی بارزانی نهمر دەکرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.