فازڵ میرانی به‌پرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقییه ڕایگه‌یاند ،كورد هێشتا خه‌ون به‌وه ده‌بینێت هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه بێت له حكومڕانی عێراقی فیدڕاڵ ،چونكه هێشتا به واقیع ئه‌و شه‌راكه‌ته ڕاسته‌قینه‌ی نه‌دیووه .
فازڵ میرانی له میانی دیداره‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، كورد هیچ كات كێشه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراقدا نه‌بووه ،به‌ڵكو كێشه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی سیاسیه‌كان و به‌رپرسانی باڵای عێراق هه‌بووه كه وه‌كو هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورد دا نه‌كردووه ، بۆ ئه‌وه‌ش له 2003وه تا ئێستا هه‌موو به‌رپرسانی به‌غدا به‌یه‌ك ئاڕاسته‌دا ڕۆیشتوون، ئه‌ویش په‌راوێزخستنی كورد بووه له كایه‌ی حكوومڕانی و پێشێلكردنی مافه‌كانیدا .
فازڵ میرانی به‌پرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقییه‌دا ڕاشكاوانه راشیگه‌یاندووه ، كورد له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ئێستای به‌رپرسانی حكوومڕانی له عێراق دوو دڵ و نیگه‌رانه، چونكه نیازی په‌راوێزخستن ده‌بینین و مافه‌كانی كورد له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.