بەڕێوەبەری پرۆژەی گەشانەوە له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه ، قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە بەم نزیکانە دەست پێدەکات و لەم قۆناغەدا پارە بۆ 100 پرۆژە تەرخان دەکرێت .
ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری پرۆژەی گەشانەوە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند ، پرۆژەی گەشانەوە یەکێکە لە دەستپێشخەرییەکانی سه‌رۆكی حکوومەت لە کابینەی نۆیەمدا، بە ئامانجی هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە خاوەن پرۆژەن و ده‌یانه‌وێت بیرۆكه بازرگانه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ئارام ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە قۆناغی دووه‌می پرۆژەی گەشانەوەدا هاوڵاتیان و لاوان سوودمەند دەبن بۆ خستنه‌گه‌ڕی پڕۆژه‌كانیان و دەتوانن بڕی ملیۆنێک تا 150 ملیۆن دینار قەرز لە حکومەت وه‌ربگرن بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکانیان .
ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری پرۆژەی گەشانەوە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ئاشكراشی كردووه ، ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌رگیراوه و لە قۆناغی دووەمدا پارە بۆ جێبەجێکردنی 100 پرۆژە تەرخان دەکرێت.
جگه له‌وه ئەو پارەیەی کە بە خاوەن پڕۆژەکانیش دەدرێت بە قەرزه و بە بێ زیادە خستنە سەر به قۆناغبه‌ندی لێیان وەردەگیرێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.