سامان حوسێن به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه ناخ هه‌ژێنه‌ی كه شه‌وی ڕابردوو 13-3-2025 له هه‌ولێر ڕوویدا كه به‌هۆیه‌وه دوو پزیشك كه هه‌ردووكیان خوشك بوون به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گیانیان له ده‌ستدا، په‌یامێكی هاوخه‌می ڕاگه‌یاند كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
لە رووداوی شەوی رابردوو، بە خەموو پەژارەی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبووان (د. سانا کمال) و (د. سەناریا کمال) و (مامۆستا کمال خدر) باوکیان و (مامۆستا سەباحەت زاهیر) دایکیان لەشاری هەولێر دەکەین کە دوێنێ شەو لە تاوانێکی گەورە و کارەساتێکی دڵتەزێن هێرشیان کرایە سەر و خەڵتانی خوێنکران، بەداخەوە گیانیان لەدەستدا و بەشێکیشیان بریندارن .
خوالێخۆشبوو (د. سانا کمال) لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری، پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایکبوون و مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی بوو، دۆستانە لەگەڵ هاوپیشەکانی و زۆر بەڕێکوپێکی و دڵسۆزانە کار و ئەرکەکانی پیشەیی و ئەکادیمی پێشکەش بە نەخۆشان و هاوڵاتیان و قوتابیانی پزیشکی دەکرد .
هه‌روه‌ها خوالێخۆشبوو (د. سەناریا کمال) پزیشکی تیشک و سۆنار و قوتابی خوێندنی باڵا بوو بۆ پسۆڕی تیشک و سۆنار لە نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری، دۆستانە لەگەڵ هاوپیشەکانی و دڵسۆزانە و مرۆڤدۆستانە ئەرک و خزمەتەکانی بۆ نەخۆشان جێبەجێ دەکرد .
داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانیان ببەخشێت .
انا لله وانا الیه را‌جعون
سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی/ حکوومەتی هەرێمی کوردستان
14-3-2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.