ئەمرۆ هەینی 14.3.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ڕایگه‌یاندووه ، لەژێر ڕۆشنایی بنەماکانی ڕێبازی بارزانی کە ژینگە دۆستی و ژینگە پارێزییە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16ی پارتی و عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و بەرێوبەرەگشتییەکان و، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکوومی بەبۆنەی ساڵرۆژی لەدایکبونی باوکی رۆحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی دارچاندن به‌ڕێوه‌چوو .
هه‌ڵمه‌ته‌كه به ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێر ئه‌نجامدرا، بەرێوبەرایەتی دارستان و پاوانی هەولێر، هەڵمەتێکی فراوانی دار چاندنیان لە رێگەی سەرەکی پیرمام ئەنجامدا.
شایەنی باسە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە کەرتی ژینگە و پاک ڕاگرتنی کوالێتی کەش و هەوا دراوە له شاره‌كاندا به‌تایبه‌تی له شاری هه‌ولێری پایته‌خت هه‌وڵدراوه بایه‌خی زیاتر به سه‌وزایی له‌و شوێنانه بدرێت كه پێویستی پێیه‌تی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.