وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ هەینی چەندین زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرای لە وڵاتی كۆریای باشوور بۆ فەرمانبەر و مامۆستایان راگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: فەرمانبەر و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادار دەکەینەوە کە وڵاتی کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی کۆریا (KONC) و کۆمپانیای پەرەپێدانی کۆریای باشوور (KDI)، چەند دەرفەتێکی خوێندن لەو وڵاتە بڵاو دەكاتەوە.
راشیگەیاند: زەمالەی خوێندنەكە بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرایە بەمشێوەیە، بۆ بەرنامەی ماستەر (سیاساتى گشتى، سیاساتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى و خاوەندارێتی فکری و زانستی داتا بۆ سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن و سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن)، بۆ بەرنامەی دکتۆرا ( سیاسەتی گشتی و سیاسەتی پەرەپێدان و سیاسەتی گشتی و پەرەپێدان).
وەزارەتی خوێندنی باڵا هەروەها چەند مەرجێكی داناوە بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی كە دەیانەوێ ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتی كۆریای باشوور بخوێنن، مەرجەكانیش لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاو كراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.