سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە باڵەخانەیەك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە توانرا شەش كەس لەنێو باڵەخانەكە رزگار بكرێن.
بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 9:00 ئاگر لە چەند دوكانێكی باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی لە گەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر كەوتەوە.
راشیگەیاند: لەلایەن تیمەكانەوە ڕێگری کرا لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە بۆ ژێرزەمين و نهۆمەکانی سەرەوەی باڵەخانەکە.
هەروەها رایگەیاند: هەر لەلایەن تیمەكانەوە توانرا شەش هاووڵاتی كە لەنێو باڵەخانەكە گیریان خواردبوو ڕزگار بکرێن.
بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە لەلايەن تيمەکانیانەوە لە ماوەیەكی كەمدا و بەبێ زيانی گيانی، توانرا ئاگرەكە کۆنترۆڵ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.