بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری قەڵەوبوونی ئافرەت و پیاوان دوای پڕۆسەی هاوسەرگیری، زانایان تۆژینەوەیەكیان ئەنجام دا، 2500 كەس بۆ تۆژینەوەكە تاقی كرانەوە و دەركەوت رێژەی زۆرییان دوای هاوسەرگیری قەڵەوییان زیاتر بووە.
لە تۆژینەوەكەدا دەركەوتووە كە پیاوان لەدوای هاوسەرگیری زیاتر مەترسی قەڵەوبوونیان لەسەرە بە ڕێژەی 62% بەرزتر لەو پیاوانەی هاوسەرگیرییان نەكردووە، بەڵام رێژەكە بۆ ئافرەتان تەنیا 39% بووە.
لە تۆژینەوەكەدا هەروەها دەركەوتووە كە بەشێوەیەكی گشتی تەمەن و بارودۆخی كۆمەڵایەتی رۆلی سەرەكی دەگێڕن لە زیادبوونی كێشی جەستە و دروستبوونی قەڵەوی.
تێپەڕبوونی هەر ساڵێك لە تەمەنی مرۆڤ لە پیاواندا مەترسی 6%ی قەڵەوی دروست دەكات، بەڵام رێژەكە لە هەر ساڵێكدا بۆ ئافرەتان بریتییە 4%.
بارودۆخی كۆمەڵایەتیش بەهەمانشێوە رۆلی گەورەی لە قەڵەویدا هەیە، ئەگەر پیاوان لە رووی كۆمەڵایەتییەوە بارودۆخیان باش بێت و ژیانیان لەنێو پڕۆسەیەكی هاوسەرگیری هێمندا تێپەڕێت، مەترسی قەڵەوییان 62% زیاترە بەراورد بەو كەسانەی هاوسەرگیرییان نەكردووە، بەڵام دیسان ئەم مەترسییە لە ئافرەتان كەمترە و بریتییە لە 39% بەراورد بەو ئافرەتانەی هێشتا نەچوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە.
زانا چینییەكان پارساڵ لە تۆژینەوەیەكدا ئەوەیان خستبووەڕوو كە پیاوان و ئافرەتان لە 5 ساڵی یەكەمی هاوسەرگیریدا مەترسی زیادبوونی كێش و قەڵەوییان كەمترە، بەهۆی ئەوەی جوولەیان زیاتر دەبێت و كالۆری جەستەیان زیاتر دەسووتێنن، بەڵام مەترسی قەڵەویی هاوسەرەكان زیاتر دوای تێپەڕبوونی 5 ساڵی هاوسەرگری سەرهەڵدەدات.
لە كۆتاییدا دەبێت ئەوە بەبیر هاوسەران بێنینەوە كە قەڵەوی و كێش زۆری هۆكاری سەرەكین بۆ چەندان نەخۆشی مەترسیدار، لەوانە شێرپەنجە، جەڵتەی مێشك و نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و پاڵەپەستۆی خوێن و چەندان نەخۆشی دیكە، بۆیە باشترە ئاگاداری مەترسییەكانی قەڵەوی بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.