ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی نزیكبوونەوەی زیاتری هەواڵی راگرتنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا، دوای لێدوانەكەی شەوی رابردووی ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا.
ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاركانی جیهان بە ڕێژەی 0.7% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 46 سەنت دۆلاری هاتە سەر، ئێستا نرخی هەر بەرمیلێك بە 70.34 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 48 سەنت دۆلاری هاتەسەر، ئێستا هەر بەرمیلێكی ئەم جۆرە نەوتە بە 67.03 دۆلارە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ پێنجشەممە هەردوو جۆرە نەوتەكە بە ڕێژەی زیاتر 1% دابەزینیان بەخۆیانەوە بینیبوو.
شەوی رابردوو ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا رایگەیاند كە وڵاتەكەی رەزامەندە لەسەر پێشینیاری راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی جەنگ لەگەڵ ئۆكڕاینا كە ئەمەریكا پێشنیاری كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.