Erbil 20°C ھەینی 14 ئازار 19:58

كەشناسی: پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچەنی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و تێیدا دیاری كرد كە لەو دوو رۆژەدا پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی (1-2) پلەى سیلیزى بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە .

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەى (1-2) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی.

كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی

سۆران: 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.