لە پارێزگای ئیسماعیلییە لە وڵاتی میسڕ، بەهۆی رووداوی پێداكێشانی شەمەندەفەر بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس، 8 كەس گیانیان لەدەستداوە و 12 كەسی دیكەش بریندار بوون.
رووداوەكە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە كەوتۆتەوە و كە مینی پاسەكە لە كاتی نزیكبوونەوەی شەمەندەفەر ویستوویەتی بەشێوەیەكی نایاسایی هێڵی ئاسنینەكان بپەڕێنێ، بەڵام شەمەندەفەرەكە بە خێراییەكی زۆر خۆی پێدا كێشاوە.
وەزارەتی تەندروستی میسڕ پشتڕاستی كردۆتەوە كە لە ئەنجامی رووداوەكەدا 8 سەرنشینی پاسەكە گیانیان لەدەستداوە و 12 كەسی دیكەش بریندار بوون.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری، بەڵام بارودۆخی تەندروستی بەشێكیان مەترسیدارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.