Erbil 16°C پێنجشەممە 13 ئازار 22:33

کونسڵى گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لە پارێزگاری هەولێر کرد

100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.3.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانى کونسڵخانەى گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و لەلایەن فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر پێشوازیى لێکرا.

 

لە دیدارەکە هەریەک لە شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، حاجی ئیبراهیم گەردی، نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئامادە بوون، هەردوولا جەختیان لە گرنگی پتەوکردن و گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و کەلتووریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەووە.

 

ئومێد خۆشناو، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی سەرکونسڵ پیرۆزبای لە کۆنسوڵی گشتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست، هەروەها ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ هەرهاوکاریەک و هەماهەنگیەک بۆ سەرخستنی کارەکانی نێوانیان.

 

کونسڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاسی پارێزگاری هەولیری کرد بۆ ئەو پەیوەندی و هەماهەنگی و ئاسانکاریانەی کە پیشکەشی کونسڵخانەی وڵاتەکەیان کراوە.

دواتر تیشک خرایە سەر رێکەوتنی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ئازرباینجانی رۆژئاوای ورمێ و هەردوولا خپشحاڵی خۆیان نیشاندا بەرامبەر بە جێبەجێکردنی تەواوی خاڵەکەنای رێککەوتننامەکە، دوای واژووکردنی زپربەی ئەو کێشەو گرفانەی لە ماوەی ساڵانی رابردوو لە هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی( تەمەرچن – حاجی ئۆمەران) هەبوونە کۆتاییان پێهاتووە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.