ده‌زگای خێرخوازی بارزانی گه‌نجێكی ناوچه‌ی چوارقورنه به خانه‌واده‌ی خۆی شاد ده‌كه‌نه‌وه
محه‌مه‌د عه‌بدولا گه‌نجێكی شاری چوارقۆنه‌یه و له سالی 2022 به مه‌به‌ستی سه‌فه‌ر كردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستگیر ده‌كرێت و به هۆی رێنمایی هه‌ڵه‌ی قاچاخچیه‌كان، محه‌مه‌د خۆی به هاوڵاتی سووریا ده‌ناسێنێت و دواتر له ڵایه‌ن پۆلیسی توركیا دیپۆرتی سووریا ده‌كرێت.
پاش گه‌ییشتنی بۆ ولاتی سووریا محه‌مه‌د بێ سه‌رو شوێن ده‌بێت.
له كاتی دروستبوونی بومه‌له‌رزه له سووریا، هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی باهاناچوون و گه‌یاندنی هاوكاری به لێقه‌وماوانی ناوچه‌كانی زیان لێكه‌وتوو، باوكی محه‌مه‌د په‌یوه‌ندی به ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كات به مه‌به‌ستی سوراغ وه‌رگرتن له كوڕه‌كه‌ی له ناو خاكی سووریا،
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ره‌واج حاجی ده‌ستنیشان ده‌كات وه‌كو سه‌رپه‌رشتتی كه‌یسی محه‌مید عه‌بدوولا و هه‌ولێكی جدی ده‌خاته‌گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ، دواتر محه‌مه‌د له یه‌كێك له زیندانه‌كانی عه‌فرین ده‌دۆزنه‌وه، پاش دۆزینه‌وه‌ی هه‌وڵده‌درێت محه‌مه‌د بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕیننه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یێكی سه‌فه‌ر، رێگا به گه‌رانه‌وه‌ی نادرێت.
بۆیه هه‌ر له سووریا محه‌مه‌د كار ده‌كات و ده‌بێت ئه‌ندامێكی كارا له ده‌زگای خێرخوازی بارزانی.
پاش روخانی رژێمی پێشووی سووریا، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و به هاوكاری فرۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق، دوێنێ 11ی ئادار محه‌مه‌د ده‌گاته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به گه‌رمی پێشوازی ده‌كرێت و ئه‌مرۆ به‌بێ ئاگه‌داربوونی خانه‌واده‌ی، له پرۆسه‌یێكی شایسته‌دا ده‌زگای خێرخوازی بارزانی محه‌مه‌د به خانه‌واده‌كه‌ی شاد ده‌بێته‌وه.
خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د زۆر سوپاسی هه‌وڵ و خه‌مخۆری ده‌زگای خێرخوازی بارزانیان كرد، له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره ئه‌ركه ئینسانی و مرۆڤ دۆستیه.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.