پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 12-3-2025 ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم وەزیرەکانی ڕاسپارد وەزارەتەکانیان لیستی مووچەی مانگی 3 بەپەلە ئامادە بکەن و بۆ بەغدای بنێرن.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریار درا لە ڕۆژانی پشووشدا فه‌رمانبه‌رانی په‌یوه‌ندیدار به ئاماده‌كردنی لیستی مووچه له وه‌زاره‌تی دارایی دەوام بکەن، بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت پێش جەژنی ڕه‌مه‌زان مووچەی مانگی 3 دابەش بکرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.