دیاردەیەكی گەردوونی ناوازە لەسەر گۆی زەوی دەببینرێ كە بە "مانگی خوێناوی" ناسراوە، تێیدا مانگ لە ئاسمان بە تەواوی دەردەكەوێ و رەنگیشی سوورباوی مەیلەو خوێناوی دەبێ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە 12ی ئاداری 2025، ئاژانسی ناسا (بەڕێوەبەرایەتیی نەتەوەییی فڕینناسی و بۆشایی) ڕایگەیاند، رۆژی هەینی کە دەکاتە 14ی ئادار، دیاردەی مانگی خوێناوی دەبینرێت لە تەواوی جیهان، لە هەر ناوچەو بە کاتێک دەبینرێت بەڵام بۆ چەندین رۆژ بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.
ئەم دیاردەیە بە دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەند دادەنرێت، چونکە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگ، سێبەری زەوی مانگ دا دەپۆشێت هەر بۆیە مانگ بە سووری خۆی نیشاندەدات.
رۆژگیران
لە 29ی ئادار رۆژگیران روو دەدات، دوای 15رۆژ لە دیاردەی مانگی خوێناوی، دیاردەی رۆژگیران روودەدات.
رۆژگیرانەکە بە نزیکەیی بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر و 53 خولەک دەخایەنێت و لە ٪94ی رۆژ دەگیرێت.
ئەم دیاردەیە کاتێک روودەدات کە مانگ دەچێتە بەردەم خۆر و دەبێتە بەربەست لە گەشتنی تیشکی خۆر بە زەوی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.