شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌له‌مانی عێراق له نووسراوێكی فه‌رمیدا كه بۆ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراقی ناردووه ، دووپاتی كردووه‌ته‌وه ناردنی زانیاری بانكی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی یاسای بانكه‌كانی عێراقه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه حكوومه‌تی هه‌رێم داتا‌و زانیاری هه‌ژماری من ناداته عێراق .
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 9-3-2025 شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نووسراوێكی تایبه‌تدا كه بۆ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی و ئابووری عێراقی ناردووه و رایگه‌یاندووه ،حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی كه له‌سه‌ری بووه وه‌كو خۆی به ڕێكی جێبه‌جێی كردووه ، داواكردن له ناردنی زانیاری بانكی فه‌رمانبه‌ران پێچه‌وانه‌ی یاسای بانكه‌كانی عێراقه كه داوا ده‌كات زامنی پاراستی مافی كه‌سی بكرێت له هه‌ر هه‌ژمارێكی بانكی كه بكرێته‌وه بۆیان ، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ژماری منی بۆ فه‌رمانبه‌رانی دروست كردووه و پابه‌ندیشه به پاراستنی و نایدات به وه‌زاره‌تی دارایی عێراق .
له به‌شێكی تری نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا بۆ ته‌یف سامی ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، وێرای ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی ناردنی شانده‌كانی به به‌رده‌وامی وه‌ڵامی سه‌ره‌نج و تێبینییهكانی ئێوه‌ی داوه‌ته‌وه ،به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كه‌تان به به‌رده‌وامی و هه‌موو مانگێك ئاسته‌نگی نوێ بۆ ناردنی مووچه دروست ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كان و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالییه .
شاخه‌وان عه‌بدوڵا وه‌كو جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ته‌یف سامی راشیگه‌یاندووه ، فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ت پابه‌ند بكه چیتر ئاسته‌نگ دروست نه‌كه‌ن و پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای فیدڕالی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان مامه‌ڵه نه‌كه‌ن ، چونكه به‌داخه‌وه دۆخێكیان دروست كردووه كه هیچ مانگێك مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆیدا دابه‌ش ناكرێت ئه‌وه‌ش نادادیهكی گه‌وره‌یه ده‌یكه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.