بۆ مه‌به‌ستی زوو گەیاندنی زانیاری لای هاوڵاتی و كه‌سی هه‌واڵده‌ر له‌سه‌ر پرسی موڵك و سامانی گشتی و تایبه‌تی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی تیمی په‌یوه‌ندیدار له دەستەی دەستپاکی له هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ هێڵی گەرمی دەستپاکی بە ژمارەی 1015 ڕاگەیاندرا .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-3-2025 د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ڕایگەیاند، بە هاوکاریی ئەنجوومەنی ڕاگەیاندنی عێراق و بەو هەماهەنگییەی لەگەڵ دەستەی دەستپاکیی حكوومه‌تی عێراق هەمانە، هێڵی گەرمی ده‌سپاكی ڕادەگەیەنین کە دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتی یان خاوەن زانیاری و هەواڵدەر لە ڕێگەی ئەم هێڵە گەرمەوە زانیاری لەبارەی هەر دۆسیەیەک بدات و ئێمەش بەدواداچوونی بۆ دەکەین بێ ئه‌وه‌ی ناوی هه‌واڵده‌ر ئاشكرا بكرێت .
د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، بەپێی یاسای دەستپاکی لە هه‌رێمی کوردستان سەرچاوەی زانیارییەکان هەر کەسێک و لە هەر کوێ بن، پارێزراو دەبن، تەنیا لەسەر خواستی خۆیان ئەگەر یەکێک بیەوێ خۆی وەک هه‌واڵده‌ر بناسێنێ، ئەوکات ناسنامەی تۆمار دەکرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند ،ئەم هێڵە لەمڕۆوە وەک ناساندنی گشتی بۆ وەرگرتنی زانیاری له بواری ده‌سپاكی بڵاو دەکرێتەوه و دواتر بەپێی سنووری جوگرافی دابەش دەکرێن.
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاشكراشی كرد، له‌مڕۆوه ڕێکارە پێویستییەکانی چوارچێوەی یاسایی لە بەرامبەر ئه‌و هێڵه گه‌رمه‌دا دەگیرێتە بەر و به‌هیواین سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بێت بۆ هۆشیاری زیاتری هاوڵاتیان له بابه‌تی ده‌ستپاكی له كایه ئیداری و حكوومی و سیاسییه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.