کۆمپانیای نیشتمانی شەمەندەفەری فەرەنسا ڕایگەیاند، لە یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەری پاریس، بۆمبێکی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی دۆزراوەتەوە و بەو هۆیەوە گەشتەکانی وێستگەکەی پهك خستووه.
ئهمرۆ هەینی، 7ـی ئاداری 2025، کۆمپانیاکە لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی X ی خۆی ڕایگەیاندووە، "بۆمبێکی نەتەقیوی سهردهمی جهنگی جیهانی دووهم به رێكهوت لە نێو سکەی شەمەندەفەر لە وێستگەی گار دوو نۆرد لە ناوچەی سەینت دێنیس لە باکووری پاریس دۆزراوەتەوە."
سهرچاوهكه ئاماژهی بهوهش كرد، به پێی لێكۆلینهوهكان دهركهوتووه بۆمبەکە بۆ سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی دەگەڕێتەوە و لەکاتی نۆژەنکردنەوەی سکەی شەمەندەفەرەکە دۆزراوەتەوە.
بەرپرسانی پاریس هەموو گەشتەکانی وێستگەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر پۆلیس بۆ پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکە رەوانەی وێستگەکە کراون.
وێستگەی گار دوو نۆرد دەکەوێتە باکووری پاریس و یەکێکە لە قەرەباڵخترین وێستگەکانی شەمەندەفەر لە فەرەنسا و رۆژانە 700 هەزار کەس لێیەوە گەشت دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.