عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆككۆماری میسر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی سه‌رۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی چاوی كه‌وت به ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتیی كاتی سووریا و جه‌خت له پته‌وی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرایه‌وه .
نووسینگه‌ی سه‌رۆككۆماری میسر له راگه‌یاندراوێكدا كه ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه ، له دیدارێكی دوو قۆڵیدا عه‌بدولفه‌تاح سیسی و ئه‌حمه‌د شه‌رع جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه سیاسی و ئابوری و كه‌لتوورییه‌كانی نێوانیان كردووه و سه‌رۆككۆماری میسر رایگه‌یاندووه ، پێویسته سووریا خاوه‌نی سه‌روه‌ری یاسایی و سیاسی خۆی بێت و هه‌ر چه‌شنه ده‌ستوه‌ردانێك بۆ كاروباری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه .
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆككۆماری میسر رژد و پێ‌داگر بووه كه هه‌رچی زووه پرۆسه‌ی سیاسی تازه له سووریا ده‌ست پێ بكات و هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شداری كارایان پێ بكرێت و له ده‌ستووری تازه‌ی سووریادا مافه‌كانیان زامن بكرێت ، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ هه‌ر چه‌شنه هاوكارییه‌ك بۆ گه‌لی سووریا ده‌ربڕی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.