پاشای چامپیۆنزلیگ ئامادەی دێربی مەدریدە و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش دەیەوێت تۆڵەی خۆی بکاتەوە.
ئەمرۆ سێشەممە 4ی ئاداری 2025، لە یاری چوونی قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ یانەی ریال مەدرید میوانداری دراوسێیە نەیارەکەی خۆی دەکات لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاتژمێر 23:00.
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە رووی دەروونیەوە لە باشترین کاتیدایە بۆ رووبەڕوو بونەوەی یانەی ریال مەدرید، گەرچی لەم چەند یاریەی ڕابردوو چەند یاریەکی تاقەت پڕوکێنی کردووە بەتایبەت بەرامبەر بە یانەی بارسیلۆنا لە جامی شای ئیسپانیا، بەڵام بەهۆی ئەنجامە باشەکانییەوە لەو پەری باشیدان و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیشدا چەند جارێک دیۆگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەکە، هەرەشەی لە ریال مەدرید کرد.
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جیاواز لەوەی لێی چاوەڕوان دەکرا، لە جامی شای ئیسپانیا بە پێکهاتەیەکی هێرشبەری یاری کردوو توانی بە ئەنجامی 4 بە 4 بەرامبەر بە یانەی بارسیلۆنا یەکسانبێت و یاری گەڕانەوەش لە یاریگای خۆیان دەبێت، شەوی ڕابردووش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دیۆگۆ سیمیۆنی رایگەیاند، سوپرایزمان بۆ ریال مەدرید ئامادە کردووە، دەزانین خاڵی لاوازی ریال چیە ئەمشەو بە هەموو توانامانەوە دەبێت ئازاریان بدەین و بێهیوایان بکەین.
لە بەرامبەردا یانەی ریال مەدرید بە کاتێکی دژواردا تێدەپەرێت، لەماوەی کەمتر لە مانگێک پێشەنگی لەدەستدا و هاتە رێزبەندی سێیەمی لالیگا، هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش بە پاشکۆ سەرکەوت بەسەر یانەی مانچیستەر سیتی.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ریال مەدرید گووتی، بەم دوایانە ئەنجامەکان دڵخۆشکەر نین، دەبێت ئەوانە لەبیر بکەین و ئەمشەو سەرنجمان لەسەر دێربی بێت، دەبێت یاریەکی هاوشێوەی یاریەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی بکەین ئەگەر بمانەوێت سەرکەوین.
یانەی ریال مەدرید بەهۆی راگیرانەوە لە تواناکانی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست جود بێلینگهام بێبەش دەبێت.
هەروەها دانیسیبایۆس بەهۆی پێکانەوە بەشداری یاریەکەی ئەمشەو ناکات.
لەبەرامبەردا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی ناوەڕاستکار کۆکی بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤاسکێس، رودیگەر، ئاسێنسیۆ، مێندی
براهیم دیاز، چوامینی، كاماڤینگا
ڤینیسیۆس، ئێمباپێ ، رۆدریگۆ
پێکهاتەی پشبینیکراوی ئەتلەتیکۆ مەدرید
ئۆبلاك
یۆرێنتی ، خێمینیز، لی نۆرماند، گالان
سیمیۆنی، دی پاوڵ، باریۆس، گالاگێر
گریزمان، ئالڤارێز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.