Erbil 19°C سێشەممە 04 ئازار 17:13

تڕەمپ هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکای بۆ ئۆکراینا ڕاگرد

100%

بەفەرمانی دۆنالد تڕەمپ هاوکارییە سەبازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا بەشێوەی کاتی ڕاگیرا.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد تڕەمپ، فەرمانی ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا دەرکردووە، پاش ئەوەی ڕۆژی هەینی لە کۆشکی سپی دەمەقاڵێ کەوتە نێوان خۆی و سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی دەڵێت، واشنتن لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ،هاوکارییە سەربازییەکانی بەشێوەی کاتی رادەگریت.

هەروەها ئاشکرای کردووە، دوای ئەو دەمەقاڵێیەی لەبەردەم میدیا و بە بەرچاوی جیهانەوە روویدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری داوە تەواوی هاوکارییە سەربازیەکان ڕابگرێت.  

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، دەبێت ئۆکراینا سوپاس گوزاری ئەمریکا بێت چونکە دەرگای بازرگانی ماددە کانزاکانی دانەخستووە و هێشتان دەتوانین گفتوگۆ لەوبارەیەوە بکەین، هەروەها زیلینسکی نابێت لەبیری بچێت رێکەوتن لەسەر ماددە کانزاکان گەرەنتی ئەمنی بەو وڵاتە دەدات.

دوپاتیشی کردەوە ئەم بڕیارەی تڕەمپ کاتیە و چاوەروانی دەرئەنجامەکانی دەکەن، بۆ ڕێکەوتنی ئاشتی نێوان ئۆکراینا و رووسیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.