ماركۆ رۆبیۆ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌م دۆخه‌دا گرنگترین ڕێگا بۆ وه‌ستانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا رازی كردنی پوتینه بۆ دانیشتن له‌سه‌ر مێزی دانوستان .
ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانی دیدارێكی به‌رنامه‌ی (زه ویك ) ی كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوزی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، قسه‌كردن له‌سه‌ر وه‌ستانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا هیچ ئاكامێكی نابێت به‌بێ رازی كردنی پوتین له‌سه‌ر مێزی دانوستان .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، له ئیستادا تاكه كه‌س كه بتوانێت پوتین بهێنێته سه‌ر مێزی دانوستان بۆ وه‌ستانی جه‌نگ، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه ، راشیگه‌یاندووه ،تره‌مپ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵه‌كانی چڕتركردووه‌ته‌وه بۆ رازی كردنی پوتین بۆ دانوستان و له داهاتوودا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین .
ماركۆ روبیۆ، ئاماژەی بەوەش کردووه ، زێلێنسکی لە کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپی‌دا پرسی ئاشتی ئاڕاستەی ئۆکراینا کردووە و تۆپه‌كه‌ی خسته‌وه مه‌یدانی خۆیان، ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە زێلینسكی پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکانی ترەمپ بكات بۆ ئاشتی ،چونكه سوودی بۆ داهاتووی ئۆكراینا ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.