Erbil 9°C سێشەممە 04 ئازار 01:20

سلێمانی؛ جیابوونەوەی دوو هاوسەر کوشتنی لێ دەکەوێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو یەکشەممە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بەهۆی کێشەیەکی خێزانیی نێوان دوو هاوسەر کە دواتر بووەتە ناکۆکی بنەماڵەیی، هاوڵاتییەک کوژرا.

کێشەکە بریتیی بووە لە جیابوونەوەی دوو هاوسەر، هەرچەندە لە سەرەتادا بە سوڵحی عەشایەری کێشەی نێوان دوو هاوسەرەکە چارەسەرکراوە، بەڵام لەلایەن برای ژنەکەوە دەستدرێژی گولـلە دەکرێتە سەر پیاوەکە و دەیکوژێت.

کوژراوە ناوی جاسم کەریمە و تەمەنی 44 ساڵە و شۆفێری ئامبۆڵانس بووە له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.