Erbil 9°C سێشەممە 04 ئازار 01:24

وەزارەتی پەروەردە بۆ یەكەمجار پلاتفۆڕمێكی نوێی فێربوونی دیجیتاڵی رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار پلاتفۆڕمێكی نوێی فێربوونی دیجیتاڵی راگەیاند كە بریتییە لە پڕۆسەی فێربوونی قوتابییان لە رێگەی تەكنەلۆژیاوە و پلاتفۆڕمەكەش ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند "بۆ یەکەمجار کار لەسەر پلاتفۆرمێکی ناوازەی فێربوونی کارلێکەرانە Interactive  دەکەین بۆ پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی کە لە ساڵی ئایندەی خوێندن بەردەست دەبێت".

راشیگەیاند " پلاتفۆڕمەكە كە ناوی (قوتابخانەکەم)ـە، قوتابخانەی دیجیتاڵی کارلێکەرانەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە".

هەروەها رایگەیاند "نەوەی ئەلفا لەگەڵ پێشکەوتنە بەرچاوەکانی بواری تەکنەلۆژیا لە دایکبوون و ژیان دەکەن، بە گرینگ زانراوە کە بۆ ئەو نەوەیە پرۆسەی فێربوون ئاوێزانی تەکنەلۆژیا بکرێت و لە هەمانکاتدا گونجاندنی بۆ بکرێت کە بتواندرێت رێگاکانی فێربوون ئاسان و چێژبەخش بکرێن".

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەشی دا "تەکنەلۆژیا كە لە هەموو بوارەکان سوودی لێ وەردەگیرێت، گرینگە لە بواری پەروەردە و فێربوونیش سوودی لێ وەربگیرێت، ئەم هەوڵە بە هاوکاری هاوبەشەکانمان زیادبوونێکی جۆرییە بۆ هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی و وەرچەرخان.

جەختیشی كردەوە كە ئەم پلاتفۆڕمە لە هەمانکاتیشدا هاوکارێکی گرینگی قوتابی و خانەوادەکەشیان دەبێت بۆ دەستڕاگەیشتن بە پرۆسەیەکی پەروەردەیی و فێرکاری باشتر.

وێنە: پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی قوتابخانەكەم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.