ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له میانی به‌شداری كردنی له لوتكه‌ی به‌ریتانیا بۆ پرسی ئۆكراینا رایگه‌یاند ،بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی چه‌ك رێككه‌وتنێكی فه‌رمیمان بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا واژۆ كرد .
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی ئاداری 2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه ، ئه‌مڕۆ له لوتكه‌ی به‌ریتانیا كه تایبه‌ت بوو به پرسی ئاسایشی ئۆكراینا رێككه‌وتنێكی تازه له‌نێوان كیێه‌ر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا وڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له‌باره‌ی پێدانی قه‌رز به ئۆكراین بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی چه‌ك واژۆ كرا .
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، ڕایگەیاندووە، لە میانی سەردانەکەی بۆ لەندەن لەگەڵ کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کۆبووەتەوە و پرسه هه‌ستیاره‌كانیان سه‌باره‌ت به دۆخی ئاسایشی ئۆكراین و وه‌ستانی جه‌نگ تاوتوێ كردووه .
زێلینسكی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، رێككه‌وتنێكی تازه به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردنی به‌ریتانیا بۆ ئۆكراین كراوه كه تایبه‌ته به پێدانی قه‌رز بۆ دروستكردنی چه‌ك له‌ناوخۆی ئۆكراینادا .
لای خۆیه‌وه حکوومەتی بەریتانیا به فه‌رمی ڕایگەیاندووه، بە بەھای سێ ملیار و 200 ملیۆن دۆلار قەرزی پشتیوانی كردن دەدەن بە ئۆکراینا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا، بۆ ئەوەی ئۆکراینا بتوانێت توانای خۆی لە بواری بەرگریدا به‌هێزتر بکات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.