بەڕێوەبەری شارەدێی بنگرد زانیاری نوێی لەبارەی رووداوی برینداربوونی ئەو دوو منداڵە بڵاوكردەوە كە بەهۆی یاریكردن بە پارەچەیەك تەقەمەنییەوە بریندار ببوون.
بەڕێوەبەری شارەدێی بنگرد رایگەیاند: رووداوەكە دوێنی شەممە لە کاتژمێر 11 بۆ 12ی نیوەڕۆ روویداوە.
لەبارەی كەوتنەوەی رووداوەكە راشیگەیاند: دوومنداڵی تەمەن 4 ساڵ و 7 ساڵ کە خوشک و بران لە گوندی سۆفیانی سەر بە شارەدێی بنگرد، لە ئەنجامی یاریکردن بە پارچە تەقەمەنییەکی کۆن هەردووکیان بریندار بوون.
هەروەها رایگەیاند: دوای كەوتنەوەی رووداوەكە خوشك و براكە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و ئێستاش لەژێر چاودێریدان.
بەڕێوەبەری شارەدێی بنگرد ئاماژەی بەوەش دا كە بەداخەوە هەر کەناڵ و لاپەڕەیەکی سۆشیال میدیا بە جۆرێک هەواڵەکە بڵاو دەکەنەوە، بەڵام رووداوەكە بەمشێوەیە بووە كە بڵاوی دەكەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.