Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 00:42

شاخەوان عەبدوڵا دوایین زانیاری لەبارەی یاسای گەڕانەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەكانیان ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆک ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاسپارد بەدەرچوواندنی ڕێکاری پێویست بەمەبەستیی جێبەجێ كردنی یاسای گەڕاندنەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەكانیان.

ئەمڕۆ شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی17ـی شوبات داوایەکمان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کرد لەسەر کێشەکانی جوتیاران و جێبەجێکردنی یاسای پووچەڵکردنەوەی بریارەکانی حزبی بەعسی لەناوچوو، سەرۆک وەزیران فەریق عەبدولکەریم سوودانی ڕاسپارد و ئەویش لیژنەیەکی دروست کرد و رەوانەی کەرکووک کرا.

باسی لەوەش کرد، لیژنەکە کۆمەڵێک پێشنیاریان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کرد و ئەمرۆ یەكشەممە فەریق عەبدولكەریم ئاگاداری کردینەوە كە جیا لە پەسەندکردنی پێشنیازەکان، ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانیشی راسپاردووە بۆ دەرچوواندنی رێنمایی تایبەت بەجێبەجێکردنی یاسای گەراندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.

بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵا، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران بەڵێنی پێداون تا دواین قۆناغی و دەستپێکردنی مامەڵەی بەناوکردنی زەوییەکان لەلایەن جوتیارانەوە لەگەڵ جوتیاران دەبن و چاودێری دۆخەکە دەکەن تاوەکو کێشەی جوتیاران بەکۆتا دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.