به‌هۆی ماندوویه‌تی سوپا و ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی بنیامین نه‌تانیاهو بڕیاریدا 400 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ بۆ ریزه‌كانی سوپا بانگهێشت بكاته‌وه .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2-3-2025رۆژنامه‌ی جۆرازلیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه ،بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بڕیاریداوه 400 هه‌زار سه‌رباز كه پێشتر ناونووس كراون وه‌كو سه‌ربازی یه‌ده‌گ بیان گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ریزه‌كانی سوپای ئیسرائیل ،ئهمساڵێشی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به ساڵی جه‌نگ ناوبردووه .
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی جۆرازلیمی ئیسرائیلی ، سه‌رجه‌می ئه‌و ناوانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه كه ژماره‌یان 400 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێت پێویسته له ماوه‌ی مانگێكدا و تا 29-3-2025 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی سوپاوه بكه‌ن و خۆیان تۆمار بكه‌ن وه‌كو سه‌ربازی یه‌ده‌گ بۆ دۆخی پێویستی شهر ئاماده بن و چه‌ك و پێداویستییه‌كان وه‌ربگرن .
جێی باسه بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل كه سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ش ده‌كات هاوشان به راوێژی وه‌زیرانی كابینه‌كه بڕیاره‌كه‌ی داوه ، ئه‌مه‌ش له كاتێك دایه كه تا ئێستا قۆناغی دووه‌می رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و ئیسرائیسل بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.