سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران (5) ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر بە پێی یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی مۆڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان- عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2021 دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە.
زیادکردنەکە لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 4ی3ی2025 کاتژمێر 10ی بەیانی لە (هۆڵی شەهیدانی 1ی شوبات) بەڕێوە دەچێت.
هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ فەرمانگەی یاسایی/ بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان و خانووبەرە بکات، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:
١- دانانی چەکی پەسەندکراو بەبڕی 20 ملیۆن دیناری عێراقی.
٢- ڕسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
٣- فرۆشتنی ئؤتومبێلەکان بەشێوەی نەختینە دەبێت و دیناری عێراقی لە کڕیار وەردەگیرێت.
٤- کڕیار پێویستە لە ماوەی 5 ڕۆژ ئۆتومبێلەکان بگوازێتەوە.
٥- دەتوانن ئۆتومبێلەکان لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە لە شوێنی ئاماژەپێکراو ببینن.
٦- وەرگرتنی ڕێژەی 2% لە کۆی فرۆشتنەکە بە زیاد دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
02 ئازار 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.