ئهمرۆ شهممه 1ی ئازاری 2025 ڤیلادمێر زیلیسنکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە لەندەنی پایتەخت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە و لەکاتی پێشوازیکردنیدا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا باوەشێکی گەرمی بە زیلینسکیدا کرد، وەک پاڵپشتییەک بۆ ئۆکرانیا.
ئاژانسی ڕۆیتەرزی بەریتانی ڕایگەیاند: ڤیلادمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەپەراوێزی بەشداریکردنی لەلوتکەی سەرکردەکانی ئەوروپا بۆ تاوتوێکردنی پلانی ئاشتی بۆ ئۆکرانیا کە ڕۆژی یەکشەممە لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، چاوی کەوت بە كیێر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و بە گەرمی پێشوازیی لێکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ زیلیسنکی، پاڵپشتی و وخۆی و وڵاتانی ئەوروپی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.