ئه‌مرۆ شه‌ممه 1-3-2025 بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به فه‌رمی رایگه‌یاند ،بۆ قۆناغی دوومه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ئاڵوگۆركردنی دیل و بارمته‌كان هیچ ڕێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی نه‌كراوه ،ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا قسه‌یه بۆ دانیشتن و دانوستان له‌نێوان هه‌ردوو لا .
حازم قاسم، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگەیاند، تا ئیستا بڕیاریان نه‌داوه كه قۆناغی یه‌كه‌م درێژ بكرێته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئیسرائیل ده‌یخوازێت ، ده‌شڵێت ئیسرائیل به‌رپرسه له ده‌ستپێنه‌كردنی هه‌نگاوه‌كان بۆ قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست .
لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی ئیسرائیل به فه‌رمی رایگه‌یاندووه ، كه 60 بارمته‌یان لای حه‌ماس ماون كه پێشبینی ده‌كه‌ن له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 24یان له ژیاندا مابن .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، قۆناغی دووه‌می گرێبه‌ست قۆناغی كۆتایی هاتنی ته‌واوه به شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به نێوه‌ندگیری وڵاتانی میسر و قه‌ته‌ر و ئوردن ،جگه له‌وه كۆتایی به ئاڵوگۆركردنی دیل و بارمته‌كان دێت و حه‌ماس ڕایگه‌یاندووه ،ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست بكرێت به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه، ئه‌وان ئاماده‌ن سه‌رجه‌م بارمته‌كان به‌یه‌كجار له ڕێوڕهشمێكی مرۆڤانه و ڕێزڵگیراوانه ته‌سلیم به ئیسرائیل بكه‌نه‌وه .
ئێستا چاوه‌كان له‌سه‌ر چوونی شاندی نێوان هه‌ردوولایه بۆ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ،بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست بۆ ئاڵوگۆركردنی دیل و بارمته‌كانی نێوانیان ، پێشبینی ده‌كرێت قۆناغی دووه‌م چاره‌نووسساز بێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌موو گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل و ده‌ستپێكی قۆناغێكی تازه ده‌بیت بۆ سه‌قامیگری و ئاوه‌دانی كه‌رتی غه‌زه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.