ئەم پەیامە، گۆڕانێکی چۆنایەتی لە ئاشتی و پێکەوەژیان لە ناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتایبەت دروست دەکات، ئەم بانگەوازە چارەسەری کێشەی سەرەکی گەڕانەوەی گەلی کلدان سریان ئاشووری بۆ گوندەکانیان دەکات، کە بەهۆی ئەم شەڕ و ململانێیە ئاوارەبوون و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی گوندە زیانمەندەکان خەڵکەکەی سەرباری مەترسییەکانی رۆژانە لەسەر ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان بە خۆڕاگریی لەوێ ماونەتەوە.
دووپات لەسەر لۆژیکی ئاشتی و رەتکردنەوەی توندوتیژیی، هەوڵدان بۆ ئاشتی و خواست ئامانجەکان بۆ بەدیهێنانی دەکەینەوە و ئەمە دەبێت بژاردەی یەکەمی هەر خەباتێک بێت.
بەهیوایەکی زۆرەوە چاوەڕوانی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانمان و گەڕانەوەیان بۆ خەڵکە رەسەنەکەی دەکەین.
پەرلەمانتار:د.جەیمس حسدو هیدو
پەرلەمانتار :رامی نووری سیاوش
هەرێمی کوردستان-عێراق
28-2-2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.