ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له میانی سه‌ردانێكی بۆ پرتوگال بۆ میدیاكان رایگه‌یاند ، داواكارم وڵاتانی ئه‌ورووپا نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌ته‌كانی ئیستای دۆناڵد تره‌مپ و پارێزگاری له سه‌روه‌ری سیاسی و ئابووری خۆیان بكه‌ن
ماكرۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، ئه‌مه‌ریكا به سیاسه‌تی باج و داهاتی خۆیدا چووه‌ته‌وه ،گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بپارێزین، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ده‌سته‌مۆ نه‌بین و ناشمانه‌وێ بۆشایی سیاسی و ئابووری دروست ببێت و درز بخرێته ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا .
جێی سه‌ره‌نجه ، فه‌ره‌نسا و وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ماوه‌یه‌كه نیگه‌رانن له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پرسی ئۆكرایندا و داواكارن گه‌ره‌نتی ئاسایشی ئۆكراینا بكرێت له ڕێككه‌وتنی وه‌ستانی جه‌نگ له‌نێوان رووسیا و ئۆكرایندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.