تا دێت كاردانه‌وه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كان بۆ پرسی ئاشتی و وه‌ستانی جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و رووسیا زیاتر ده‌بێت ، له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌ی ئۆكراینا له كیێڤ ،كیێه‌ر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیاش بانگه‌شه‌ی لوتكه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات و داوا له سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌كات رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له به‌ریتانیا ئاماده بن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌كه .
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیار وایه یه‌كشه‌ممه 2-3-2025 لوتكه‌ی به‌ریتانیا به به‌شداری ده‌یان سه‌ركرده‌ی ئه‌ورووپا و جیهان به‌ڕێوه بچێت، كه كیێه‌ر ستامه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی لوتكه‌كه ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی نێوان تره‌مپ و پووتین تاوتوێ ده‌كرێن له‌مه‌ڕ پرسی ئاشتی و وه‌ستانی شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئۆكراینا و رووسیادا .
لوتكه‌كه ده‌یه‌وێت گه‌ره‌نتی ئاسایشی ئه‌ورووپا و پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنی ئاشتی و وه‌ستانی شه‌ڕ مسۆگه‌ر بكات له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینادا ،جگه له‌وه گفتوگۆ بكرێت تا مه‌رجه‌كانی پووتین بۆ وه‌ستانی جه‌نگ سنووردار بكرێت .
نووسینگه‌ی كیێه‌ر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌وڵه‌كان له‌پێناوی ئه‌وه‌یه كه سه‌روه‌ری بۆ خاكی ئۆكراینا بگه‌ڕێته‌وه و قهڵهمڕۆییهكانی ته‌ماحكاری پووتین سنووردار بكرێت ،چونكه ئاسایشی داهاتووی ئۆكراین به‌نده به ئاسایشی داهاتووی ته‌واوی ئه‌ورووپاوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.