دەستەی كەشناسیی عێراق رایدەگەیەنێت كە ئەمشەو هەینی كۆتایی بەم شەپۆڵە سەرمایە دێت كە ماوەی چەند رۆژێكە تەواوی عێراقی گرتۆتەوە.
دەستەكە بڵاوی كردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی كۆتایی بەم شەپۆڵە سەرمایە دێت كە ماوەی چەند رۆژێك بوو تەواوی عێراقی گرتبووەوە.
بڵاویشی كردەوە: لە سبەی شەممە رێكەوتی 1/3/2025 پلەكانی گەرما بەشێوەی رێژەیی روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.
دەستەی كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە بەشێوەیەكی گشتی لەم ماوەیەدا كەشوهەوا لە رۆژدا لەنێوان فێنك و مامناوەند دەبێت، بەڵام كەشوهەوای شەوان هەر بە ساردی دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.