Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 20:36

عێراق بەفەرمی بۆچوونی لەبارەی پەیامەكەی ئۆجەلان بڵاوكردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەگەرمی پێشوازی لە پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كرد بۆ چەكدادان و هەڵوەشاندنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كۆماری عێراق پێشوازی لە پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبەكە و چەكدادان كە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەكە.

راشیگەیاند: پڕۆسەی ئاشتی و گفتوگۆ تاكە چارەسەرە بۆ كۆتاییهێنان بە سەرجەم ناكۆكی و ململانێكان و هەروەها لە بەرژەوەندی سەرجەم لایەنەكان و پێكەوەژیانی ئاشتییانەیە.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەلایەن شاندی ئیمڕالی، پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا خوێندرایەوە، تێیدا داوای لە پەكەكە كرد چەك دابنێت و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە بدەن، هیواشی خواست گوێڕایەلی بانگەواز و پەیامەكەی بن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.