Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 08:38

هۆكاری دەركەوتنی پەڵەی زەرد لەسەر دەستەكانی دۆناڵد ترەمپ ئاشكرا دەكرێن

کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی هۆكاری دەركەوتنی پەڵەی زەرد لەسەر دەستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرا دەكات.

رۆژی سێشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا لە كۆشكی سپی كۆبوونەوە.

لە زوومی كامێراكانەوە دەركەوتنی چەند پەڵەیەكی زەرد لەسەر دەستی ترەمپ بەدی كرا و بڵاو كرایەوە.

لەبارەی دەركەوتنی ئەم پەڵانە، كارۆلاین لێڤتی سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی رایگەیاند: سەرۆك ترەمپ رۆژانە بەردەوام كار دەكات و تەوقە لەگەڵ كەسانی دیكە دەكات، دەركەوتنی ئەم پەڵانەش هەر بەهۆی ئەمانەوەیە.

میدیاكانی ئەمەریكا ئاشكرایان كردووە كە دەركەوتنی ئەم پەڵانە لە مانگەكانی كۆتایی ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی ئاشكرا لەسەر هەردوو دەستی ترەم دەركەوتوون.

پێشتریش رۆژنامەی (تایمز)ی ئەمەریكی لەبارەی دەركەوتنی ئەم پەڵانە پرسیاری لە ترەمپ كردبوو، ئەویش پێی گوتبوون كە بەهۆی تەوقەكردن لەگەڵ هەزاران كەسەوە دروستبوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.