Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 14:05

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دایكا جوان

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی خاتوو سەباح محەمەد عەلی ناسراو بە (دایكا جوان) كەسایەتی كوردپەروەر و خەباتگێری كوردستانی سووریا بڵاو كردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی سەرۆك بارزانییە بۆ كۆچی دوایی دایكا جوان:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی كوردپەروەر و خەباتگێڕی كوردستانی سووریا و ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان _ سووریا خاتوو (سەباح محەمەد عەلی) ناسراو بە (دایكا جوان)ـم پێ گەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو (دایكا جوان) و هەموو ئازادیخواز و تێكۆشەرانی كوردستانی سووریا دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارمی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

26ی شوباتی 2025

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.