بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز لە سنووری پارێزگای سلێمانی دیاری كرا و بەگوێرەی بەرنامەكە مۆلیدەكان دەبێت لە پارشێوان تاوەكو كاتژمێر 8ی بەیانی كارەبا بدەن بە هاووڵاتییان.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان دەگۆردرێت و بەگوێرەی خشتەیەكی نوێ كار دەكەن".
راشیگەیاند "بەرنامە نوێیەكە لە یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانەوە جێبەجێ دەكرێت".
بەرنامە و خشتەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-
- كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ تا 1ی شەو كار دەكەن.
- كاتژمێر 1ی شەو تا 3:30 دەكوژێنەوە و كار ناكەن.
- كاتژمێر 3:30 بەرەبەیانی تا 8:00ی بەیانی كار دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.