Erbil 2°C چوارشەممە 26 شوبات 19:49

بەئامادەبوونی سیداد بارزانی.. بەڵگە فیلمی (کەرکوک.. تەعریبی بەردەوام) نمایشکرا

کوردستان TV
100%

سیداد بارزانی ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەب سیاسی پاری دیموکراتی کوردستان ، سەردانی تۆڕی میدیای کوردستان کرد، بۆ ئامادەبوون لە نمایشی بەڵگە فیلمی (کەرکوک.. تەعریبی بەردەوام).

ئەمرۆ سێشەممە 25ی شوباتی 2025، لە ھوڵی ڕاگەیاندنی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک،  بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی و  مەحموود محەممەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، و سالارعوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و شاخەوان عبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چەندین کەسایەتی سیاسی و بەرپرسی حیزبی و هونەرمەندان و رۆشنبیران، بەڵگە فیلمی (کەرکوک..تەعریبی بەردەوام) نمایشکرا، لە دەرهێنانی (محمد حاجی قادر).

نینۆس نەمروود سەرپەرشتیاری گشتی تۆڕی میدیای کوردستان، پێشوازی لە هەریەک لە سیداد بارزانی و مەحموود محەممەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، و سالارعوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، و تاوتویی بەڵگە فیلمەکەیان کرد، لەلایەن ئەو بەرێزانە دەستخۆشی بەرهەمهێنانی بەڵگە فیلمەکەی لێکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.