نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/2/25 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێى ژاپۆن لە عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژاپۆن له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ژاپۆن خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هيواى خواست بتوانێت له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان بدات.
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕيز كونسوڵى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.