بڕیار وایه سبه‌ی دووشه‌ممه 24ی شوبات وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له به‌غدا ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رژمێری گشتیی له ته‌واویی عێراق رابگه‌یه‌نێت .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23-2-2025وه‌زاره‌تی پلان دانانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه سبه‌ی دووشه‌ممه 24ی شوبات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پلان دانان ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رژمێرژی گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كۆنگره‌كه‌دا چه‌ندین وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای عێراق و كونسوڵخانه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان میوانداری كراون و به‌شدار ده‌بن و ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كه ده‌بێته پێوه‌ر بۆ مامه‌ڵه‌كردنی وڵاتان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی سه‌ربازی ،ته‌ندروستی ،په‌روه‌رده‌یی ،هاوكارییه مرۆییه‌كان .
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامە فه‌رمیه‌كه‌یدا ئاشكراشی كردووه ، محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندنان کاتژمێر 09:30ی بەیانی لە ئۆتێلی بابل لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی تایبه‌تدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕادەگەیێنێت .
جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له 20-11-2024 له یه‌ك كاتدا به‌یه‌كه‌وه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا و له هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌كه زۆر به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاماده‌كاری ته‌واو كرا بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.