له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوانیان ، بڕیاروایه ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌ڕی حه‌وته‌می ئاڵوگۆركردنی دیله‌كان له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ئه‌نجام بدرێت
به‌پێی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ،بڕیار وایه ئه‌مرۆ شه‌ممه 22ی شوبات له حه‌وته‌مین گه‌ڕدا، 602 زیدانیكراوی فه‌ڵه‌ستینی به‌رامبه‌ر به شه‌ش بارمته‌ی ئیسرائیلی ئاڵوگۆڕی پی بكرێت له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیار وایه 108 زیندانیش كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستینن دیپۆرتی وڵاتی خۆیان بكرێنه‌وه، پڕۆسه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌نجام ده‌درێت
هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ردوولا له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و حكوومه‌تی ئیسرائیل به فه‌رمی ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست له نێوانیاندا و حه‌ماس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، له قۆناغی دووه‌مدا به یه‌كجار هه‌موو بارمته‌كانی ئیسرائیلی ئازاد ده‌كات
جێی باسه ، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە له قۆناغی یه‌كه‌مدا تا ئیستا ئیسرائیل لە بەرامبەر ئازادکردنی زیاتر لە هەزار و 100 زیندانی فەلەستینی 22 دەستگیرکراوی خۆی وەرگرتووه‌ته‌وه کە سێ کەسیان ته‌رم بوون و کوژرا بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.